08/06/2026 372 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگ، په‌یامی ئێران و دۆخی ئیسرائیل ...

دواى دوو مانگ لە ئاگربەست؛ پێکدادانە سەربازییەکانى نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستى پێ کردەوە و دەستپێکى جەنگەکەش بە مووشەکبارانکردنی چەند پێگەیەکی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە بوو، ئێران دەڵێت، ناتوانن هاوپەیمانەکانیان بە تەنیا جێبهێڵن و ئەمریکاش هاوار بۆ وەستاندنی جەنگ دەکات. 
ئاگربەستەکەى نێوان ئێران و ئەمریکا تەنیا دوو مانگ تەمەنى کرد و لە ناکاوێکدا مووشەکی ئێرانی گەیشتە ئاسمانى قەوارەى ئیسرائیل، ئێران دەڵێت، هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل وەڵام بووە بۆ هێرشە بەردەوامەکانى سوپاى زایۆنی بۆسەر بەیرووت کە پێشێلکردنی مەرجێکى سەرەکی ئاگربەستى نێوان تاران و واشنتۆنە، هاوکات، تاران دەڵێت، ئێرانییەکان ناتوانن هاوپەیمانەکانیان لە بەرەى موقاوەکە بە تەنیا جێبهێڵن کە لەژێر ستەمی بەردەوامی قەوارەى زایۆنیدا بن، لەکاتێکدا بەرەى موقاوەمە لە جەنگی سەر ئێراندا هەڵوێستی کردارییان هەبوو. 
دواى هێرشە مووشەکییەکانى ئێران، سوپاى ئیسرائیل چەند پێگەیەکی ستراتیژى و ژێرخانى وزەى ئێرانی لە باشوور و ناوەڕاست و باکوری ئێران بۆردومان کرد کە ئەوەش بووە هۆى ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران و وڵاتانی دیکەى ناوچەکە. 
چاودێرانی سیاسى عەرەبی، پێیان وایە، ئێران لەسەر حزبوڵڵاى لوبنان وەڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە و چەندین جاریش ئەمریکا و وڵاتانی نێوەندگیری لەوە ئاگادار کردوەتەوە کە بۆردومانکردنى بەیرووت و پێکدادانەکان لە لوبنان پێشێلکردنی ڕوونى ئاگربەستە و پێویستە جەنگ لە هەموو بەرەکان بوەستێنرێت، بەڵام ئیسرائیل لە لوبنان بەردەوامی بە جەنگ داوە و مەبەستى بووە گرفت بۆ دانوستانەکانى ئێران و ئەمریکا دروست بکات. 
لەگەڵ ئەوەشدا چاودێرانی سیاسى دەڵێن، ئێران لەم هێرشانەیدا پەیامی ئەوەى بە ناوخۆ و وڵاتانی دیکەى هەرێمى داوە کە هێشتا توانا سەربازییەکانى لەو ئاستەدایە کە ناوخۆی ئیسرائیل و وڵاتانی دەورووبەرى بۆردومان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت لە دۆخی سەرکەوتن یاخود شکستی دانووستانەکاندا لەگەڵ ئەمریکا بە هێزەوە تێیپەڕێنێت. 
بە وتەى چاودێرانی سیاسى، گەر جەنگی ئەمجارەش درێژە بکێشێت؛ ئێران هێندەى گەڕی یەکەمی جەنگ زیانى بەرناکەوێت کە کەسى یەکەم و ژمارەیەکى زۆر لە سیاسى باڵا و فەرماندە سەربازییەکانى کوژران، لەکاتێکدا خۆڕاگر بوو بەرانبەر هێرشى ئەمریکا و ئیسرائیل و درێژەى بە جەنگ دا تاکو بە ڕێکەوتن ڕاگیرا، بەڵام گەڕی ئەمجارەى جەنگ تاکو ئێستا تەنیا ئیسرائیل تێیدا بەشدارە و ئەمریکا داواى ڕاگرتنی دەکات و لە پشتەوە لە دانووستاندایە لەگەڵ تاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئێران تاكە لایەنی بەرپرسە لە دیاریكردنی ڕێڕەوی گەرووی هورمز

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل بەردەوامە لە كۆمەڵكوژیی لە غـ.ەززە و ئامارى قوربانییان 73 هەزار شەهیدی تێپەڕاند

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گۆتێرێس: جۆلان خاكی سووریایە و دەبێت پێشێلكارییەكان كۆتاییان بێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانی دوو پاس لە سووریا 35 كوژراو و 30 برینداری لێ كەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەكان بەرپرسیارێتی هێرشێكی مووشەكییان بۆ سەر سعودیە گرتە ئەستۆ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو ئەمریکا هێرشى بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدا

سەرەتا