4 رۆژ پێش ئێستا 194 جار خوێنراوەتەوە

کایەی ئاسمانیی ئێران کرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتی و ناوخۆیییەکاندا کردەوە، ئەمەش دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی توندبوونی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیلدا. 
میدیای فەرمیی ئێران لە زاری بەرپرسانی فڕۆکەوانیی مەدەنییەوە ڕایگەیاند هاتوچۆی ئاسمانی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ئاسایی بووەتەوە و سەرجەم فڕۆکەخانەکان دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووەتەوە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دڵنیاییاندا لە دابینکردنی تەواوی مەرجە ئەمنییەکان بۆ سەلامەتیی گەشتەکان. 
پێشتر و لەگەڵ هەڵکشانی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان تاران و ته‌ل ئەبیب، دەسەڵاتدارانی ئێران لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان، سەرەتا گەشتەکانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان و دواتریش سەرجەم ئاسمانی ئێرانیان بەڕووی هاتوچۆی ئاسمانیدا داخستبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا پلانێكی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی ئێران هەبووە و ترەمپ ڕایگرتووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

سەرەتا