6 رۆژ پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
هێلیکۆپتەرێکى ئەمریکی لە گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە
ڕۆژی دووشەممە، هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری (ئاپاچی) لە نزیک گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە، بەپێی زانیارییەکانیش هەردوو فڕۆکەوانەکەی نێو هێلیکۆپتەرەکە بە سەلامەتی ڕزگارکراون.
ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕوون نییە کە ئایا بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئێرانەوە بووە، یاخود بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و میکانیکییەوە ڕوویداوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەواڵی کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە سەربازییەی ڕانەگەیاندبوو، تا ئەو کاتەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بۆ وەرگرتنی لێدوان پەیوەندیی بە نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپییەوە کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، وتەبێژی سەرۆکی ئەمریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی \لەسەر ڕووداوەکە نەداوە، هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاش (سێنتکۆم) وەڵامی داواکارییەکانی بۆ لێدوان لەمبارەیەوە نەداوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە