4 رۆژ پێش ئێستا
406 جار خوێنراوەتەوە
CNN: ئەمریکا بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران بەرگریی لە ئیسرائیل نەکردووە
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە وڵاتەکەی لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی ئێراندا هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردبێت، یان هیچ مووشەکێکی تارانی لە ئاسماندا خستبێتە خوارەوە.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی فەرمیی وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل. بە وتەی ئەو بەرپرسە، سوپای ئەمریکا بە درێژایی شەوی ڕابردوو هیچ جۆرە چالاکییەکی سەربازیی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئەنجام نەداوە.
هاوکات، سەرچاوە فەرمییەکان ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە هێڵەکانی پەیوەندیی سیاسی و سەربازی لە نێوان واشنتن و تەلئەڤیب لە کاتی هێرشەکەدا کراوە بوون. لەم چوارچێوەیەشدا، برێد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) و ئیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، لە شەوی ڕووداوەکەدا دوو جار بە تەلەفۆن بارودۆخەکەیان تاوتوێ کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە