2 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: بهرنامه ئهتۆمییهكهی ئێران زیانی زۆری بهركهوتووه و قورسه بگهڕێتهوه دۆخی پێشووی
پهیام
نوێنهری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانێکی زۆر قورسیان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیاندووە.
میخائیل ئولیانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەننا ئاماژەی بهوه کرد کە ئەو هێرشانەی لە لایەن واشنتۆن و تەلئەبیبەوە کراونەتە سەر ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێران و بنكه ئهتۆمییهكانی ئهو وڵاته، ئاستەنگی گەورەیان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئهتۆمی تاران دروست کردووە و پرۆسەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشە پێکردووە و قورسه بگهڕێتهوه بۆ دۆخی پێشووی.
ئەم لێدوانەی بەرپرسە ڕووسییەکە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامییان هەیەو، وڵاتانی ڕۆژاوا و ئیسرائیل بەردەوام نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن تارانەوە دەربڕیوە، لە بەرانبەریشدا ئێران جەخت لەسەر ئاشتیانەبوونی چالاكییە ئەتۆمییەکانی دەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە