13/06/2026 512 جار خوێنراوەتەوە

ئامێرێكی سیخوڕیی چینی لەناو ئۆتۆمبێلی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دوای چوار ساڵ دۆزرایەوە

پەیام

دۆزینەوەی ئامێرێكی سیخوڕیی چین لەنێو ئۆتۆمبێلێكی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەكاردا بووە، هەڵایەكی گەورەی دروست كرد، چینیش لای خۆیەوە ڕەتی دەكاتەوە.

ڕۆژنامەی "دەیڵی مەیل"ی بەریتانی ئاشكرای كرد "دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ئامێرێكی شوێنپێهەڵگری چینیی لەنێو یەكێك لە ئۆتۆمبێلە حكومییەكانی سەرۆكوەزیراندا دۆزیوەتەوە". 

ئەم ئامێرە لەنێو پارچەیەكی تەكنیكیی هاوردەكراودا شاردرابووەوە و بۆ ماوەی چوار ساڵ بەبێ ئەوەی هەستی پێ بكرێت، لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا ماوەتەوە. 

دۆزینەوەكە دوای ئەوە هات كە دەزگا ئەمنییەكان دەستیان كرد بە پشكنین و هەڵوەشاندنەوەی وردی ئۆتۆمبێلە حكومی و دیپلۆماسییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی سیخوڕی بیانی.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەكان، ئامێرەكە لەنێو "یەكەی كۆنتڕۆڵی ئەلیكترۆنی"دا لەلایەن دابینكەرێكی چینییەوە چێنراوە و كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلەكەش لە بوونی ئەو پارچە سیخوڕییە  بێئاگا بووە. 

پسپۆڕانی ئەمنی دەڵێن: ئەمە ئاماژەیە بۆ دزەكردنێكی مەترسیدارو تەنیا مەبەست لێی كەسی سەرۆك وەزیران نەبووە. 

ئەم ڕووداوەش گوشاری سیاسی زۆری خستووەتە سەر حكومەتی بەریتانیا تا هەڵوێستێكی توندتر بەرانبەر پەكین بگرێتە بەر.

لە بەرانبەردا، باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن بە توندی هەموو تۆمەتەكانی ڕەت كردەوە و بە "دەنگۆ" و "پڕوپاگەندەی بێ بنەما" وەسفی كردن كە ئامانج لێی بەسیاسییكردنی هاوكارییە بازرگانی و ئابوورییەكانە لێدانیشە لە ناوبانگی كۆمپانیاكانی چین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

  • پێش 4 هەفتە

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • پێش 4 هەفتە

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • 03/07/2026

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • 27/06/2026

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • 26/06/2026

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • 20/06/2026

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 20/06/2026

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

سەرەتا