13/06/2026 421 جار خوێنراوەتەوە

"پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

پەیام

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ پیسبوونی هەوا بە ئاستێكی مامناوەندیش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات.

ژمارەیەك پزیشك لە وڵاتی كەنەدا لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئەوەیان ئاشكرا كرد: ڕێژەیەكی مامناوەندی پیسبوونی هەواش دەبێتە هۆی زیادكردنی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە ڕێژەی لە سەدا 23 و گیرانی خوێنهێنەرەی سەرەكی دڵ بە لەسەدا 13.

زانایان لە زانكۆی تۆرنتۆی كەنەدی ئاماژە بەوە دەكەن كە "پیسبوونی هەوا تەنانەت لەو ئاستانەی گوایە پارێزراوە، كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی دڵ و دەمارەكان دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە لای ئەو كەسانەی لەو ناوچانەدا دەژین كە پیسبوونی هەوای تێدا مامناوەندە و ئەوەش لە زۆرینەی وڵاتانی پێشكەوتوودا شتێكی باوە".

ئەو پزیشكانە لەدوای بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی زیاتر لە 11 هەزار نەخۆش لە ئاستی خانەنشینی و پێش خانەنشینی لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2023 و دوای ئەوەش كە كاریگەری پیسبوونی هەوایان لە شارە گەورەكان لەسەر تەندروستیی دڵ و دەمارەكان ئاشكرا كرد، بەو دەرەنجامە گەیشتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ بەنیازە جارێكی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كاندید بكات

  • پێش 4 هەفتە

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • پێش 4 هەفتە

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • 03/07/2026

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • 27/06/2026

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • 26/06/2026

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • 20/06/2026

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 20/06/2026

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

سەرەتا