2 کاتژمێر پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز هاوکات دەبن

به‌پێی ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتن پڕۆسەی لابردنی سنووربەندییە دەریاییەکان لەسەر بەندەرەکانی ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز پێکەوە ئەنجام دەدرێن، و ئەمریکاش ئەرکی پاککردنەوەی ڕێڕەوەکە لە مین دەگرێتە ئەستۆ. 
تۆڕی "فۆکس نیوز" لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە ئاشکرای کرد، کە هەڵگرتنی هەموو ئەو ڕێکارە دەریاییانەی کە خرابوونە سەر بەندەرەکانی ئێران، هاوکات دەبێت لەگەڵ کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکاندا.

بەپێی لێکتێگەیشتنەکان، تاران پابەند دەبێت بە زامنکردنی ئازادیی کەشتیوانی بەبێ هیچ ئاستەنگێک هەر لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەدا؛ لە بەرانبەریشدا هێزەکانی ئەمریکا لە قۆناغی یەکەمدا کار بۆ پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکە و لابردنی مینە دەریاییەکان دەکەن تاوەکو سەلامەتیی تێپەڕبوونی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر بێت. 
لەلایەکی تریشەوە، ئاژانسی "بلومبێرگ" بڵاویکردەوە کە بەهۆی ئەگەری بوونی مینی دەریاییەوە، ڕەنگە ئەرکی پاککردنەوەی گەرووەکە ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگی تەکنیکی ببێتەوە، هەر بۆیە فەڕەنسا و بەریتانیا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ هاوکاریکردن لە لابردنی مینەکان و پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان.

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لە ماوەی مانگێکدا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، هەموو جوڵە کەشتیوانییەکان لە گەرووی هورمز ئاسایی دەبنەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی وزە و گەڕانەوەی ئارامی بۆ بازرگانیی جیهانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌بێ بوونی درۆن و مووشه‌ك؛ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ئوردن لێدرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز هاوکات دەبن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نیگەرانە لە ڕێکەوتنی ئەمریکا و ئێران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: جەنگی سەر ئێران لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی شكستی هێنا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلۆمبێرگ: ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دوای مانگێك لە ڕێككەوتن، گەرووی هورمز دەكەنەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێوەندگیریی قەتەر ڕێگری لە هێرشی فراوانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا پلانێكی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی ئێران هەبووە و ترەمپ ڕایگرتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

سەرەتا