2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
بهبێ بوونی درۆن و مووشهك؛ زهنگی ئاگاداركردنهوه له ئوردن لێدرا
پهیام
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئوردن ڕایگەیاند لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە وڵاتەکەدا، لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، بەهۆی تێکچوونێکی تەکنیکییەوە بووە و دەستبەجێ لەلایەن تیمە ئەندازیارییەکانەوە چاککراوەتەوە.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی دەزگا ئەمنییەکانی ئوردن دوای ئەوە هات کە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەدا بیسترا و بووە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ؛ دواتریش تەلەفزیۆنی فەرمیی ئوردن لەسەر زاری بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی گشتییەوە بڵاویکردەوە کە هۆکارەکە تەنها گرفتێکی تەکنیکی بووە لە کاتی چاککردنەوەی یەکێک لە ئامێرەکاندا و کێشەکە کۆنترۆڵ کراوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە سێشەممەی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایانگەیاند کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان پێنج مووشەکیان تەقاندووەتەوە کە لە ئێرانەوە بەرەو ناوچەی ئەزرەق لە پارێزگای زەرقا ئاڕاستە کرابوون، کە بەهۆیەوە پاشماوەی مووشەکەکان کەوتوونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێبکەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە