پێش 4 هەفتە 119 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان تۆمەتی "ناپاكی" لە تیمی دانوستانكار ڕەت دەكاتەوە

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران، ڕایگەیاند: بڕیاری بەردەوامبوون لە دانوستانەكان بە ڕەزامەندیی ڕێبەری باڵا و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دراوە و تۆمەتباركردنی بەرپرسان بە "ناپاكی" قبوڵنەكراوە. 

مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆكاری ئێران لە وتەیەكیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی وڵاتەكەی وتی: زۆر جێگەی داخە ئەو كەسانەی لە ئەركێكی فەڕمییدا خەریكی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانن، ڕووبەڕووی تۆمەتی ناپاكی ببنەوە. 

ناوبراو ڕوونی كردەوە "ئەوەی لە تەلەفزیۆنی فەرمی و میدیاكاندا باس دەكرێت گوزارشت لە ڕای ڕاستەقینەی ڕێبەری باڵا ناكەن، چونكە بڕیاری كۆتایی لەسەر جەنگ و دانوستان تەنیا لە دەستی موجتەبا خامنەییدایە"؛ پزیشكیان داوای لە هەموو ڕەوتە سیاسییەكانی وڵاتەكەی كرد یەكگرتوو بن و پابەندی ئەو بڕیارانە بن كە لە لایەن باڵاترین دەسەڵاتی وڵاتەوە دراون تاوەكو ڕێگری لە هەر پشێوییەك بكرێت.

سەرۆككۆماری ئێران وتیشی: تۆمەتباركردنی بەرپرسان بە نیشتیمانفرۆشی و ناپاكی جێی قبوڵ نییە.

ئەم لێدوانەی پزیشكیان دوای ئەوە دێت كە لایەنگرانی ڕەوتە توندڕەوەكان لە شارەكانی تاران، مەشهەد و قوم دژی هەر جۆرە لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ ئەمریكا ڕژانە سەر شەقامەكان و دروشمیان دژی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوە و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمان وتەوە و ئەوانیان بە "سازشكار" ناوبرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا