پێش 4 هەفتە 238 جار خوێنراوەتەوە

ئـ.یسرائیل ڕێككەوتنی ئێران و ئەمریكا بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی لێك دەداتەوە

پەیام

ناوەندە سیاسی و ئەمنییەكانی ئیسرائیل هۆشداریی توند دەدەن كە ڕێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان ئەمریكا و ئێران بەرژەوەندییەكانی قەوارەكەیان فەرامۆش دەكات. 

كەناڵی 12ی عیبری لە زاری بەرپرسانی باڵای قەوارەی ئیسرائیلەوە بڵاوی كردەوە "ئەمریكا مەرجە سەرەكییەكانی تارانی قبوڵ كردووە، ئەمەش وای كردووە هەڕەشە سەربازییە ڕاستەقینەكان بۆ سەر ئێران بە تەواوی لاواز ببن". 

بەرپرسە ئیسرائیلییەكان نیگەرانن لەوەی ڕێككەوتنەكە ئێران پابەند ناكات بە وەستاندنی پشتگیریی گروپە چەكدارەكان، تەنانەت ڕێگەی پێ دەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ حزبوڵا بەهێز بكاتەوە، پێشیان وایە "كردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و بوژانەوەی ڕژێمی ئێران زیانێكی گەورەیە بۆ ئاسایشی ناوچەكە، بەتایبەت كە پرسی توانای ئەتۆمیی وڵاتەكە بۆ قۆناغێكی نادیار دوا خراوە".

لە لایەكی دیكەوە، تەلئەبیب نیگەرانی ئەو خشتە كاتییە 60 ڕۆژییەیە كە بۆ دانوستانەكان دانراوە؛ چونكە ئەو ماوەیە دەرفەت بۆ مانۆڕی دیپلۆماسی و كاتكوشتن بە ئێران دەدات.

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایشیگەیانگەیاندووە كە قەوارەكەیان كاریگەرییەكی زۆر كەمی لەسەر بڕیارەكانی واشنتن هەبووە و گومانیان هەیە ئەمریكا بتوانێت لەم قۆناغەدا ئێران ناچار بە لەناوبردن، یان ڕادەستكردنی كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراو، بكات.

ئەمەو بڕیاریشە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بچووككراوەی قەوارەی زایۆنی بۆ تاوتوێ ڕێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكە بەڕێوە بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا