پێش 4 هەفتە 304 جار خوێنراوەتەوە

ئەكسیۆس: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بووە

پەیام

بەپێی میدیای ئەمریكا پێچەوانەی ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێرشەكەی قەوارەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بە گڵۆپی سەوزی وڵاتەكەی ئەنجام دراوە.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەكی قەوارەی ئیسرائیلی و ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە "ئیسرائیل پێش ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر زاحیەی جنوبی بەیروت، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم)ی لێ ئاگادار كردوەتەوە".

لەكاتێكدا ئەمریكا بەڵێنی دا لە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ئێران شەڕ لەهەموو بەرەكانەوە بوەستێت لەنێویاندا لوبنان، بەڵام ئیسرائیل ئەمڕۆ هێرشی كردە سەر بەیروت و میدیای ئەمریكاش ڕایدەگەیەنێت: ئەو هێرشە بە ئاگاداری پێشوەختەی ئەمریكا بووە.

لە لایەكی دیكەوە چاودێران لەو بڕوایەدان هێرشەكەی سەر بەیروت وەڵامدانەوەی مەیدانی تێپەڕێنێت و لەنێو نێوەندە فەڕمی و جەماوەرییەكانی لوبنانیش ترس هەیە ئەو بەرەی شەڕ لە باشووری وڵاتەكەیان بە هەڵگیرساوی بمێنێتەوە.

زانیاریی میدیای ئەمریكا لەبارەی ئاگاداربوونی بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەكەیان لە هێرشەكەی سەر بەیروت لەكاتێكدا سەرۆكی ئەو وڵاتە حەسرەت بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە دەكێشێت!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا