پێش 4 هەفتە 110 جار خوێنراوەتەوە

بەشێک لە بڕگەکانى دانوستانەكانى تاران و واشنتۆن، لە ئێران مشتومڕی دروستكردووە

پەیام

دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا و بڵاوبوونەوەی بڕگە ئەگەرییەكانی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە ئێراندا مشتومڕی دروست كردووە.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی"ئێكس"، مەحموود نەبەویان پەرلەمانتاری ڕەوتی پارێزگارەكان لە پەڕلەمانی ئێران باسی لەو بڕگانە كرد لە میدیاكاندا لەسەر ڕێككەوتنە ئەگەرییەكەی نێوان تاران و واشنتن بڵاو بوونەتەوە.

مەحموود نەبەویان بە ئاماژەدان بە "كردنەوەی دەستبەجێ و بێ كۆتوبەندی گەرووی هورمز بەخۆڕایی، كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم" هەروەها بوونی ناڕوونی سەبارەت بە لادانی سزاكان لەسەر ئێران و ئازادكردنی سەرمایە بەستراوەكانی و ئەگەری سوودمەندبوونی لە سندووقێكی دارایی بە بڕی 300 ملیار دۆلار" . پرسیاری كردووە: "ئایا ئەم دەقە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بەدی دەهێنێت؟"

لە لایەكی دیكەوە، ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەڕلەمانی ئێران لە بڵاوكراوەیەكدا، ئاماژەی بەوە كرد كە تیمی دانوستانكاری ئێرانی "سازشی گەورە"یان كردووە.

ڕەزایی ڕایشیگەیاند: دەستكراوەیی لەسەر مێزی دانوستان بووە هۆی گۆڕانی حیساباتەكانی دوژمن و دروستكردنی ئەو بڕوایەی ئێران لە پێگەیەكی لاوازدایە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا، دوێنێ، شەممە، ژمارەیەك هاووڵاتی لە ناوەڕاستی تارانی پایتەخت بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا گرد بوونەوە و دروشمیان دژی سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان وتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا