2 کاتژمێر پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
ڕێككەوتنی ئاگربەستی لوبنان بە نێوەندگیری نێودەوڵەتی چووە بواری جێبەجێكردنەوە
پەیام
بە نێوەندگیری ئەمریكا و قەتەر، قەوارەی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لەسەر ئاگربەست ڕێك كەوتن كە لە كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە: ئیسرائیل و حیزبوڵڵا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەست لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە كاتی ناوخۆیی دەستی پێكردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە "دانوستانكارانی ئەمریكا و قەتەر بە هاوكاری ئێران نێوەندگیرییان لەم ڕێككەوتنەدا كردووە".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە سوپای قەوارەی ئیسرائیل لە هێرشەكانی شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆیدا بۆ سەر لوبنان 28 كەسی كوشت و دەیانی دیكەییشی بریندار كرد، پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمریكای بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە زانیبوو.
دۆسیەی لوبنان خاڵێكی سەرەكیی ناكۆكییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران بوو، چونكە ئێران پێداگری دەكرد لوبنانیش بەشێك بێت لە ڕێككەوتنە گشتگیرەكە. چاودێران دەڵێن ئەم ئاگربەستە تاقیكردنەوەیەكی گرنگە بۆ سەركەوتنی لێكتێگەیشتنە هەستیارەكەی نێوان واشنتۆن و تاران كە هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل مەترسی پەكخستنیان لەسەر دروست كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە