2 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: گەمارۆى دەریاییمان لەسەر ئێران هەڵگرت
پەیام
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، گەمارۆی دەریاییمان لەسەر ئێران هەڵگرتووە و رێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکان ناکەن، بەڵام بۆ چاودێریکردنی رێککەوتنەکە، کەشتییە جەنگییەکانمان لە ناوچەکە دەمێننەوە.
سێنتکۆم ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: هێزەکانی ئەمریکا بەپێی رێنماییەکانی سەرۆک، گەمارۆی سەر سەرجەم هاتووچۆ دەریاییەکانیان هەڵگرت کە دەچنە نێو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێرانەوە یان لێیانەوە دەردەچن.
ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانی ئەمریکا رێگری لە دەربازبوونی کەشتییەکان ناکەن بۆ بەندەرەکانی ئێران یان لێیانەوە لە کەنداوی عەرەبی و کەنداوی عومان. سەرجەم هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆکە راگیراون.
سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانیشیان لە دوای هەڵگرتنی گەمارۆکە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە: "کەشتییە جەنگییەکانیان لە ناوچە گشتییەکەدا دەمێننەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێن و بەتەواوی کاریان پێدەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە