2 کاتژمێر پێش ئێستا
226 جار خوێنراوەتەوە
کۆمەڵ و یەکگرتوو لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە ژمارەیەک بڕیارى گرنگیان دا
پەیام
لیژنەی هاوبەشی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لە بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و ژمارەیەک بڕیارى گرنگیان دەرکرد.
کۆبونەوەکە بۆ بەکردەیی کردنی خاڵەکانی ئەو نەخشەڕێگایە بوو کە هەردوولا لەماوەی ڕابردوو لەسەری ڕێکەوتبوون.
بارودۆخی ناوچەکە و شپرزەیی نێوماڵی کورد خاڵی گرنگی کۆبوونەوەکەبوو کە هەردوولا هاوڕابوون دابڕانی لایەنە سیاسیەکان و ئەوفەراغە دارای و حکومیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە بەرژەوەندی هەرێم نیە و بەرپرسیاریەتی گەورە لە ئەستۆی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانە.
لە کۆبوونەوەکەدا بریار درا ڕاگەیاندنی هەردوولا کۆببنەوە و پلانی هاوبەش دابنێن بۆ بەگژداچوونەوەى دیاردەنامۆکان و پارێزگاری لەشوناسی ئاینی و نەتەوەیی گەلەکەمان.
هەروەها زانایانی هەردوولا کۆبنەوە و چالاکی و دیداری هاوبەش ئەنجام بدەن لەبارەى پەروەردەکردنی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لەسەر بیروباوەری ئیسلامیی هاوسەنگ.
لەگەڵئەوەشدا هەردوو ڕێکخراوی خێرخوازی بەخشین و هانا کۆبنەوە و پلانی هاوبەش دابنێن تاوەکو بتوانن خزمەتی زیاتر بەچین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە