2 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

ئێران گەرووی هورمزى داخستەوە و ئەمریكاش هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدات

پەیام

بارەگای فەرماندەیی خاتەمولئەنبیای ئێران بە فەرمی داخستنی گەرووی هورمزی لەبەردەم جووڵەی كەشتیوانیدا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەوبارەوە، بڕیارەكەی بارەگای فەرماندەیی خاتەمولئەنبیای ئێران وەك وەڵامێك بۆ پێشێلكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەمریكا و جێبەجێنەكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە شەڕ هاتووە.

بارەگاكە ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و نەكشانەوەی هێزەكانی لە باشووری ئەو وڵاتە كردووە و بە هۆكاری هەنگاوە توندە سەربازییەی لە ناوچە ستراتیژییەكەدا گرتوویەتیە بەر.

لایەنی ئێرانی ڕایگەیاند: ئەمە تەنها هەنگاوی یەكەمە و ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بن، ئێران پلانی دیكەی بۆ ناچاركردنی لایەنەكان بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەكانیان دەبێت. 

فەرماندەیی سەربازی ئێرانیش جەختی كردەوە "ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە و بەرپەرچدانەوەی دەستێوەردانە دەرەكییەكانە كە سەقامگیری ناوچەكەیان تێك داوە".

لای خۆیەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند: هیچ بەڵگەیەك بۆ داخستنی گەرووی هورمز نییە. ڕاشیگەیاند: نێردەكانی سەرۆك سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ ئێران و هیوایان هەیە ئاگربەستەكە بپارێزرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیندیپێندێنت: لێكگەیشتنە نوێیەكەی ئەمریكا و ئێران تەنها ئاگربەستێكی كاتییە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران گەرووی هورمزى داخستەوە و ئەمریكاش هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانى ئێران و ئەمریكا وەزیرى ناوخۆى پاكستان لە تارانە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕاى بەردەوامیی هێرشەکان دانوستانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پلانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵا شكستی هێنا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونسێف: لە كاتی ئاگربەستدا ڕۆژانە منداڵێك لە غـ.ەززە دەكوژرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سویسرا زۆر پێویست نەبوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێران ڕێككەوتنی ترەمپ لەگەڵ ئێران بە فشۆڵ ناوزەد دەكەن

سەرەتا