2 کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

پەیام

قەبارەی ئەو زیانە ماددییانە ئاشكرا دەكرێت كە عێراق بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە بەری كەوتووە.

ڕوانگەی ئیكۆی عێراقی تایبەت بە پرسی ئابووری بڵاوی كردەوە: عێراق بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەی نەوتەوە تا ئێستا نزیكەی 350 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمی كردووە و بەو هۆیەشەوە 37 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار زیانی بەر كەوتووە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەی ئیكۆدا هاتووە "عێراق پێش داخستنی گەرووی هورمز مانگانە لە نێوان 103 بۆ 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە، داخستنی گەرووەكە لە 28ی شوبات، مانگی دووی ئەمساڵەوە بووە هۆی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت و ئەم مانگەش 79 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت لە هەناردەكردن كەمی كردووە".
بەپێی ڕاپۆرتەكە مانگی چواریش بەرزترین ئاستی لە كەمكردنی هەناردەی نەوتی عێراقی تێدا تۆمار كراوە كە 93 ملیۆن و 115 هەزار و 870 بەرمیل بووە.  

ڕوانگەی ئیكۆ داوای پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی "شامی نوێ" وەك جێگرەوە بۆ گرەنتییكردنی هەناردەی نەوت دەكات و باسی لەوەش دەكات كە ئەو پڕۆژەیە پێویستییەكی ستراتیژییە بۆ گرەنتییكردنی سەقامگیری هەناردەی نەوتی عێراق و دابینكردنی جێگرەوەیەك دوور لە مەترسیە جیۆسیاسییەكان كە هەڕەشە لە ڕێڕەوە ئاوییەكان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا