2 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە
پەیام
كۆتایی ئەم مانگە عێراق دەكەوێتە نێو قۆناغی گەرمای هاوینەوە و پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی باشوور دەگەنە نیوەی كوڵان.
دەستەی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە: نوێترین نەخشەكانی كەشناسیی دەریدەخات عێراق لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەكەوێتە ژێر كاریگەریی یەكەم شەپۆلی گەرمای هاوینەی ئەمساڵەوە.
دەستەكە پێشبینی دەكات "پلەكانی گەرما لەكۆتایی مانگدا بەشێوەیەكی پلە بەپلە بەرز ببێتەوە، بەجۆرێك لە ناوچەكانی باشوور دەگەنە 50 پلەی سەدی و لە ناوەڕاستیش لە 50 پلە نزیك دەبنەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی دیكە نزمتر دەبن، بەڵام هەر لەسەرووی تێكڕای ئاسایی دەمێنێتەوە".
پلەکانى گەرماى زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بۆ سەرووى 40 پلەى سەدى بەرزبووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە