2 کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

سویسرا لە ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریی دانوستانی تاران و واشنتۆن بەردەوامە

پەیام

سویسرا بەردەوامی هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی لەبار و نهێنی بۆ دانوستانە نوێیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەرنراوێكیدا، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا دووپاتی كردەوە كە لە هاوینەهەواری "بۆرگنشتۆك"ـی شاخاوی بەردەوامە لە كارئاسانی گفتوگۆكان بۆ جێبەجێكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكا و ئێران. 

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە كردووە: بە هۆكاری نهێنی ناتوانرێت زانیاری زیاتر لەبارەی بەشداربووان و ئەندامانی كۆبوونەوەكەوە ئاشكرا بكرێت.

ئەم دانوستانانە كە بڕیارە لەلایەن ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرپەرشتی بكرێن، هەوڵێكن بۆ گۆڕینی لێكتێگەیشتنە كاتییەكەی هەفتەی ڕابردوو بۆ ئاشتییەكی هەمیشەیی و كۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە 28ی شوباتەوە دەستی پێكردووە.

سەرەڕای ئەوەی ویتكۆف و جارید كۆشنەر لە سویسران، بەڵام سەرچاوە ئێرانییەكان هەواڵی گەیشتنی عەراقچی بۆ ئەو وڵاتە ڕەت دەكەنەوە و باس لەوە دەكرێت كە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بووە.

ئەمەو بڕیار بوو دوێنێ هەینی مەڕاسیمی واژووكردنی ڕووبەڕوو و دانوستانەكانی ڕێككەوتنی كۆتایی دەست پێبكەن، بەڵام وا ڕاگەیەنرا كە بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سویسرا لە ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریی دانوستانی تاران و واشنتۆن بەردەوامە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێدەچێت ئۆپراسیۆنێك هاوشێوەی ئەوەی ڤەنزوێلا، لە كوبا ئەنجام بدەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرچى دەستپێكردنی گفتوگۆكانی سویسرا نادیارە بەڵام ئاماژەی جموجوڵ هەیە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مـوجتەبا خامـنەیی جیاوازە لە باوکى، بەداخەوەم زیانم پێگەیاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڤانس بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل: ئێوە بە چەك و پارەی باجدەرانی ئەمریكی پارێزراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: یاداشتەكە بە واتای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەی دی ڤانس هۆکار بووە بۆ دواخستنى دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دواخرا

سەرەتا