2 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم: لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بەغدا ٤٢%ـی پشکی هەرێمی ناردووە
پەیام
لە حەوت ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵیی عێراق تەنیا ٤٢٪ی پشکی شایستەی دارایی هەرێمی کوردستانی لە بودجەدا ناردووە، کە دەکاتە ٣٣ ترلیۆن دینار لە کۆی ٧٩ ترلیۆن دیناری دیاریکراو.
بەپێی ئەو داتایانەی لە پەرتووکی کار، چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ بڵاوکراونەتەوە، لە کۆی زیاتر لە ٧٩ ترلیۆن دینار کە وەک پشکی هەرێم دوای دەرکردنی خەرجییە سیادی و حاکیمەکان دیاری کرابوو، بەغدا تەنیا ٣٣ ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە کردووە.
ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٤٨ ترلیۆن دینار لە پشکی یاسایی هەرێمی کوردستان بڕدراوە. هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لەم حەوت ساڵەدا حکومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا دابین نەکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە