1 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
بومەلەرزەکەى فەنزویڵا بەهێزترین بووە لەماوەى ١٠٠ ساڵى ڕابردوودا
بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧ پۆینت ٥ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی ڤەنزوێلای هەژاند، کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان بە بەهێزترین بوومەلەرزە لەو وڵاتەدا دادەنرێت لە دوای ساڵی ١٩٠٠ەوە.
پەیمانگای ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکی (USGS) ڕایگەیاند ئەم بوومەلەرزەیەی دوێنێ چوارشەممە ڕوویدا، لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا هاوشێوەی نەبووە. دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوایین بەهێزترین بوومەلەرزە لە مێژووی تۆمارکراوی ئەو ناوچەیەدا، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٠دا لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کاراکاسی پایتەخت بە گوڕی ٧. ٧ پلە تۆمارکرابوو.
تۆمارە مێژووییەکانی پەیمانگا ئەمریکییەکە دەریدەخەن کە بوومەلەرزەکەی سەرەتای سەدەی ڕابردوو زیانی گەورەی لێکەوتبووەوە، لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی هەڵسەنگاندنی ئاستی کاریگەری و زیانەکانی ئەم ڕووداوە نوێیەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە