1 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر ئەمساڵ 744 كەس لە هەولێر و دهۆك دەستگیركراون
پەیام
ئەمساڵ 744 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆك دەستگیر كراون، كە زیاتر لە نیوەیان بازرگانن.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك چڕتر بووەتەوە و لە سێ ساڵی رابردوودا بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر و حەبی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەپێی ئامارەكان لە ساڵی 2024دا لە هەولێر و دهۆك هەزار و 568 كەس دەستگیركراون كە 831 یان بازرگان بوون، لە ساڵی 2025دا لە هەولێر و دهۆك ڕێژەی دەستگیركراوانی ماددەی هۆشبەر بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 708 دەستگیركراو كە 674 یان بازرگان بوون و ئەوانی دیكە بەكارهێنەر.
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 744 كەس لە هەولێر و دهۆك بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 482 یان بازرگان بوون و لەو ماوەیەدا دەست بەسەر 218 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 1897 شیت حەب گیراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە تائێستا ئاماری دەستگیركراوانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە نیوەی ئەمساڵدا بڵاو نەكراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە