2 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداری لە تێكدانی خانووی یەكەم حاكمی ڕانیە دەدرێت

پەیام

یاسین خدر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕانیە هۆشداری لە هەوڵێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی خانووی یەكەم حاكمی شارەكە دا.

یاسین خدر ڕایگەیاند، كە ئەم خانووە شوێنێكی دێرین و مێژووییە، بەڵام لە ئێستادا هەوڵ هەیە بۆ مەبەستی وەبەرهێنان دەستی بەسەردا بگیرێت و سیمای ڕەسەنی تێكبدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێشووە داوای لە وەزیری داد و داواكاری گشتی كرد بەپەلە بێنە سەر هێڵ و ڕێگری بكەن لە تێكدانی ئەو میراتە مێژووییە.

ناوبراو جەختیشی كردەوە كە پێویستە ئەو خانووە وەك شوێنێكی كولتووری بۆ ڕانیە بپارێزرێت و بكرێتە ناوەندێكی فەرهەنگی، نەك بۆ بەرژەوەندیی وەبەرهێنان بەكاربهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە تێكدانی خانووی یەكەم حاكمی ڕانیە دەدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ سبه‌ینێوه‌ تا یه‌كشه‌ممه‌ فێنك ده‌بێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو شاندەی هەڵەبجە كە لەگەڵ تەرمی ڕوقیە چوونە كەربەلا، گەڕانەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەدا 96ى هاووڵاتییانى هەرێم دەرمانیان لە دامەزراوە تەندروستییەكان دەستناکەوێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری كەربەلا یەكێك لە شەقامەكانی شارەكەی ناودەنێت هەڵەبجە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرماى زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. دەرچووانی كۆلێژی دەرمانسازی بۆ دامەزراندن ڕژانە سەر شەقام

سەرەتا