2 کاتژمێر پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
لەسەدا 96ى هاووڵاتییانى هەرێم دەرمانیان لە دامەزراوە تەندروستییەكان دەستناکەوێت
پەیام
ڕێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتووریی مەدەنی لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەیدا هۆشداری لە خراپیی دۆخی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت "تەنیا 4%ی هاووڵاتییانی هەرێم دەتوانن لە دامەزراوە تەندروستییەكان دەرمان وەربگرن".
بەپێی ڕاپۆرتەكە تەنیا 4%ی هاووڵاتییانی هەرێم دەتوانن لە دامەزراوە تەندروستییەكان دەرمان وەربگرن، 96%ی هاووڵاتییان ناچارن دەرمان لە بازاڕەكاندا بكڕن كە بارگرانییەكی زۆری دارایی بۆ خەڵك دروست كردووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە: 60%ی تووشبووانی شێرپەنجە دەرمانیان لەلایەن حكومەتەوە بۆ دابین ناكرێت و دەبێت بە نرخێكی گران لە كەرتی تایبەتی بكڕن، ئەم دۆخەش نیشانەی تێكچوونی هاوسەنگییە لە سیستمی تەندروستیدا و زیان بە هاووڵاتی كەمدەرامەت دەگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە