2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
داوای ڕاگرتنی پڕۆژه تایبهتییهكهی جارید كۆشنهر له ئهلبانیا دهكرێت
پهیام
پەرلەمانی ئەورووپا هۆشداری دەداتە ئەلبانیا کە پڕۆژە گەشتیارییەکەی جارد کوشنەر دانوستانەکانی ئەندامێتی ئهو وڵاته لە یەکێتییەکە دەخاتە مەترسییەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ناڕەزایەتییە بەرفراوانە ناوخۆییەکان بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەکە.
تینیکە ستڕایک، سەرۆکی شاندی بەدواداچوونی ڕاستییەکانی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ ئەلبانیا، بەردەوامبوون لەم پڕۆژە ١پۆینت ٤ ملیار یۆرۆییەی بە "یاریکردن بە ئاگر" ناوبرد. ناوبراو هۆشداریدا کە پەرەپێدانی خانووبەرە لە ناوچە کەناراوەکاندا، بەتایبەت لە نیمچەدوورگەی زڤێرنیک و دوورگەی سازان کە لەژێر پارێزگاریی ژینگەییدان، دەبێتە هۆی وێرانکارییەکی ژینگەیی گەورە.
ستڕایک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "گاردیان" ی بەریتانی ڕایگەیاند، ئەگەر ئهلبانیا له پهیوهست بوون به ئهورووپاوه جدییه، دەبێت دەستبەجێ لەم پڕۆژهیه پاشەکشە بکات و یەکێتیی ئەورووپا بخاتە سەرووی هەموو ئەولەوییەتێکەوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ئەلبانیا شایەتی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەریی گهورهیه کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بە "شۆڕشی فلامینگۆ" ناسراوە. هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکە و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتهكه، لە کاتێکدا حکومەت بە نەبوونی شەفافییەت و گەندەڵی لە بەخشینی مۆڵەتەکانی بیناسازیدا تۆمەتبار دەکرێت. ئەم دۆخە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پشتگیریی گشتی بۆ ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا، کە بەگوێرەی ڕاپرسییەکان گەیشتووەتە ٩٢٪، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لە دوای ڕووخانی کۆمۆنیزم لە سێ دەیەی ڕابردوودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە