1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
كهنداوی عهرهبی.. هێلیكۆپتهرێكی ئهمریكی لهكاتی نیشتنهوهدا وهرگهڕا و فڕۆكهوانهكهی بێسهروشوێنه
پهیام
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی نیشتنەوەی لەناکاوی هەلیکۆپتەرێک لە دەریای عەرەب، سەربازێک بێسەروشوێنە و سێی دیکەش بریندارن. ڕووداوەکە پەیوەندی بە کاری دوژمنکارانەوە نییە و گەڕان بەدوای سەربازە ونبووەکەدا بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا، هەلیکۆپتەرەکە لە جۆری (MH-٦٠S Sea Hawk) بووە و لەسەر فڕۆکەهەڵگری (USS George H. W. Bush) جێگیر کرابوو. تیمەکانی فریاگوزاری هێزی دەریایی سەرقاڵی گەڕانن لە ناوچەکەدا بەدوای ئەو سەربازەی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، لە کاتێکدا دۆخی تەندروستیی سێ بریندارەکەی دیکە جێگیرە.
هاوکات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە، بەتایبەت کە نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر لەسەر ئاو، تەنانەت بۆ فڕۆکەوانە شارەزاکانیش مەترسیدارە و بەهۆی بەرزیی سەنتەری قورساییانەوە مەترسیی وەرگەڕانیان لێ دەکەوێتەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ماوەی چەند مانگێکە لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە