1 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
نزیكەی 100 وڵات و شاند بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە خامنەیی دەكەن
پەیام
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نزیكەی 100 وڵات و شاندی فەرمی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی ڕێبەری پێشوو نێردراون و بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لانیكەم 8 سەرۆك دەوڵەت، 12 سەرۆك پەرلەمان و ژمارەیەكی زۆر وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەت گەیشتوونەتە تاران.
بەقایی ئاماژەی بەوە كرد، كە شاندەكانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بەشدارن، بەڵام ئەو وڵاتە ئەوروپییانەی پشتگیری هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكایان كردووە، بانگهێشت نەكراون.
لە ئاستی هەرێمایەتیشدا، نزار ئامیدی سەرۆككۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمەكە گەیشتنە تاران و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆ بووەوە.
هاوكات پارێزگارەكانی نەجەف و كەربەلا و چەندین كەسایەتی سیاسی و جەماوەریی عێراقی لە تاران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمەكە ئامادەن.
سەید عەلی حسێنی خامنەیی لە 19ی نیسانی 1939 لە دایك بووە و لە 4ی حوزەیرانی 1989 ەوە وەك دووەم ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەست بەكار بووە و لە پۆستەكەی تاكاتی مردن بەردەوام بووە دوای ئەوەی لە سەرەتای دەستپێكی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی ئەمساڵ لە ناو ماڵەكەی خۆیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەوادەكەی بە ئامانج گیرا و تیرۆر كران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە