1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك تایمز: واشنتن ڕێگری لە پیلانێكی تیرۆركردنی عەراقچی و قالیباف كردووە
پەیام
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرای دەكات، كە ئیدارەی ترەمپ ڕێگری لە پلانێكی ئیسرائیل كردووە بۆ تیرۆركردنی عەباس عێراقچی و محەمەد باقر قالیباف، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ڕێڕەوی دانوستانەكان و ڕێگریكردن لە هەڵگیرسانەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازیی گەورە لە ناوچەكەدا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" كە ڕۆژی هەینی بڵاوكراوەتەوە، واشنتن لە بەهاری ڕابردوودا دوای پێگەیشتنی زانیاری هەواڵگری لەسەر پلانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆركردن دژی وەزیری دەرەوە و سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، دەستوەردانی كردووە.
بەرپرسانی ئەمریكی ئاماژەیان بەوە كردووە، كە لە سەرەتای جەنگەكەدا واشنتن ئەم دوو بەرپرسەی وەك ئامانجی سەربازیی ئەگەری دەبینی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی ئاگربەست لە مانگی نیساندا، هەڵوێستی گۆڕا و ئیسرائیلی ئاگاداركردەوە كە قالیباف نەكاتە ئامانج.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەمریكا لە ڕێگەی وڵاتانی ناوچەكەشەوە پەیامی هۆشداریی گەیاندووەتە تاران. ئەمەش وایكرد ئێران ڕێكارە ئەمنییەكانی توند بكاتەوە؛ بە شێوەیەك كە فڕۆكە جەنگییەكانی پاكستان هاوڕێیەتی فڕۆكەكەی قالیبافیان كرد بۆ ئیسلام ئاباد.
هەروەها لە كاتی گەڕانەوەیدا، فڕۆكەكەی قالیباف دوای وەرگرتنی هۆشداریی ئەمنی لە ئەگەری هێرشكردنە سەری، ڕێڕەوەكەی گۆڕی و لەبری تاران لە شاری مەشهەد نیشتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە