پێش 1 هەفتە 240 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. مەراسیمەكانی ماڵاوایی لە خامنەیی دەستیپێكرد و حەوت ڕۆژ دەخایەنێت

پەیام

مەراسیمەكانی ماڵاوایی لە خامنەیی ڕێبەری پێشووی ئێران دەستی پێكرد و بڕیارە حەوت ڕۆژ بخایەنێت.

ئەمڕۆ هەینی ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، بە سەردانی فەرمی شاندە دیپلۆماسییەكان لە تاران دەستی پێكرد و بڕیارە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە جەماوەر لە موسەڵای تاران ماڵاوایی لە تەرمەكە بكەن و ڕۆژی دووشەممە مەراسیمی  سەرەكی لە تارانی پایتەخت ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەو خشەیەی دانراوە تەرمەكە ڕۆژی سێشەممە دەگوازرێتەوە بۆ شاری قوم، وەك ناوەندی شەرعییەتی ئاینی. ڕۆژی چوارشەممە ڕێوڕەسمەكە ڕەهەندێكی هەرێمی وەردەگرێت و تەرمەكە دەبرێتە شارەكانی نەجەف و كەربەلا لە عێراق. 

دوا وێستگەی مەراسیمەكەیش شاری مەشهەد دەبێت، كە ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تەمموز، خامنەیی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزای شیعەكان لەو شارە بە خاك دەسپێردرێت، هەڵبژاردنی مەشهەد لەبری قوم، بەهۆی پێگەی جەماوەری و پیرۆزیی ئەو شارەیە لای شیعەكان. 

ئەم ڕێوڕەسمە درێژخایەنە وەك یەكەم تاقیكردنەوەی دەسەڵاتی ئێران بۆ قۆناغی دوای خامنەیی و نیشاندانی یەكگرتوویی سیستەمەكە دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا