6 رۆژ پێش ئێستا 390 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا: بەمنزیكانە بە تەواوەتی دۆسیەی تیرۆر دادەخەین

پەیام 


سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا ڕایگەیاند: بە دەستبەرداربوونی پەكەكە لە چەك، توركیا بەمنزیكانە بە تەواوەتی دۆسیەی تیرۆر دادەخات.

نوعمان قورتولموش سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا ڕایگەیاند: بەمنزیكانە دوای ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە تەواوەتی دەستبەرداری چەك دەبێت و خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، لە ڕێی دەركردنی چەند یاسایەكەوە توركیا بە تەواوەتی دۆسیەی تیرۆر دادەخات.

لە میانی چالاكییەك لەسەر شاخی جودی لە پارێزگای شێرناخ لە باكووری كوردستان، سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا ڕایشیگەیاند: ئەم چیایە لەمڕۆوە دەبێتە زەوییەك كە ئاشتی و برایەتی و مرۆڤایەتی و دڵنیایی و داهاتووی لەسەر بنیات دەنرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، قورتولموش كارەكانی لیژنە پەڕلەمانییەكەی تایبەت بە ڕەوتی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكەی خستە ڕوو و ڕایشیگەیاند: لیژنەكە كە هاوینی ڕابردوو پێكهێنرا دوای ڕاوێژ ڕاپۆرتێكی سەركەوتووی ئامادە و پێشكەش كرد كە بووە نەخشەڕێگەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە.

ئەو وتیشی: بە پشتیوانیی خودا كارەكانی ڕاپۆرتەكە بەر لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت و دۆسیەی تیرۆر بەتەواوەتی لە توركیا دادەخرێت.

سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەش دا كە هیچ جیاوازییەكی كەلتووری و باوەڕ نییە كە كورد و تورك لێك جیا بكاتەوە و هیچ شتێكیش نەوەكانی سەڵاحەددینی ئەییوبی كە مەبەستی كوردە لە نەوەكانی قلج ئەرسەلان و ئەلب ئەرسەلان سەركردەی سەلجوقییەكان لێك جیا ناكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا