6 رۆژ پێش ئێستا 235 جار خوێنراوەتەوە

کەرکووک.. ڕێگریی لە بەقاچاخبردنى 226 هەزار دۆلار کرا

پەیام

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، لە گومرگی فڕۆكەخانەی كەركووك توانیویانە ڕێگری لە بە قاچاخكردنی 226‎ هەزار دۆلار بكەن كە لە لایەن گەشتیارێكەوە هەوڵی بردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەدرا. 

ئەم 226 هەزار دۆلارە لە كاتی پشكنینی هۆڵی گەشتیاراندا دۆزراوەتەوە و بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، دەستی بەسەردا گیراوە. 

 گومرگ ئاماژەی بەوە كردووە، كە پەڕاوی یاسایی بۆ گەشتیارەكە كراوەتەوە و ڕادەستی دادگا كراوە، جەختیشی كردەوە، چاودێرییەكان بۆ پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی دراو بەردەوام دەبن.

لەلایەکى ترەوە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ‎٢٠٢٦‎دا، لە ئەنجامی ‎١٥٧‎ پڕۆسەی جیاواز لە سەرتاسەری پارێزگاکاندا، ‎٥٩‎ کەسیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو پیلان و قەیرانەکان ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما لە هەرێم بۆ سەرووى 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا دوو مانگى دیکە هێزەكانی لە هەولێر دەكشێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چوار ملیار دینار دابەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگریی دەمێنێتەوە

سەرەتا