6 رۆژ پێش ئێستا 213 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی ماڵاوایی لە تەرمی خامنەیی تەواو كراون

پەیام

لە عێراق ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی ماڵاوایی تەرمی ڕێبەری باڵای پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تەواو كراون و پێشبینییش دەكرێت سەدان هەزار كەس تێیدا بەشدار بن.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لیژنەی میدیایی، پلانی ڕووماڵكردنی چالاكییەكانی تاوتوێ كرد و بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی بەشداربووانیش، هۆكاری گواستنەوەی بێبەرانبەر لە شارەكانی بەغداد، بەسڕە و پارێزگاكانی دیكەوە بەرەو نەجەف و كەربەلا دابین كراوە.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان پڕۆژە لوجیستییەكان نزیكەی سەدا 95ـیان تەواو بووە و هەزاران شوێن بۆ خزمەتگوزاری جێگیر كراون. 

لایەنە ئەمنییەكانیش، لەژێر چاودێریی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە بەشداریی سوپا و پۆلیس پلانی پاراستنی ئارامیی مەراسیمەكەیان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە تاوەكو ڕێڕەوی هاتوچۆی جەماوەر پارێزراو بێت.

هەر بەو بۆنەیەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە پارێزگاكانی بەغداد، نەجەف، كەربەلا، بابل، زیقار، بەسڕە، موسەننا، واست و میسان پشووی فەرمییە، لە چەند پارێزگایەكیان ڕۆژی پێنجشەممەش پشووە، بڕیاریشە پڕۆسەی بەڕێكردنی تەرمەكە لە شاری نەجەف و بەرەو مەرقەدی ئیمام عەلی بێت.

زانیارییەكانیش باس لەوە دەكەن مەڕاسیمەكە دەبێتە یەكێك لە گەورەترین كۆبوونەوە جەماوەرییەكان و هەموو هێزەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدان تاوەكو بە وردی ڕێگریی لە هەر پێشێلكارییەك بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا