6 رۆژ پێش ئێستا 286 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. تائێستا 3300 فەرمانی گرتنى پاشماوەكانی ڕژێمی پێشوو جێبەجێنەکراون

پەیام

سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق ژمارەی ئەو فەرمانی دەستگیركردنانەی پاشماوەكانی ڕژێمی پێشوو ئاشكرادەكات كە تائێستا جێبەجێ نەكراون و دەڵێت 26 كەس لە سەرانی ڕژێمی پێشوو بە لەسێدارەدان سزا دراون.

دادوەر سەعد لامی، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق ڕایگەیاند: دادگاكەیان بەردەوامە لە كاروبارەكانی بەپێی دەستوور تاوەكو هەموو ئەو دۆسییانە تەواو دەكات كە پێشكەشی كراون و دادگاكەیان تایبەتە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژیی.

لە میانی دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق، دادوەر سەعد لامی، سەرۆكی دادگای تاوانەكان وتیشی: لەو كاتەوەی دادگاكە دامەزراوە ژمارەیەك لە سەرانی ڕژێمی پێشووی دادگایی كردووە، 160 كەسی سزاداوە كە 26یان سزای لە سێدارەدان بوون و نزیكەی 270 كەسیشی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سزادانیان ئازاد كردووە.

سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق ڕایشیگەیاند: تا ئێستا 3300 فەرمانی دەستگیركردن لە پاشماوەكانی ڕژێمی پێشوو بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی جێبەجێ نەكراون و ژمارەیەك لە تۆمەتبارەكانیش لە دەرەوەی وڵاتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراق داوا لە بەرپرسان دەکات ملكەچى بەرەی بەرەنگاریی بن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا پاكێجێك ڕێككەوتنی ئابووری لەخۆگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزە نێوخۆییەكانی عێراق زیاترلە 103 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق: دەبێت سزادراوان مافەکانی گەنجینەی دەوڵەت بە تەواوى بگەڕێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە دۆسیەى باجەکاندا تەنیا 365 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دۆسیەی دزیی سەدەدا لێكۆڵینەوە لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتر كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و توركیا بەمزووانە ڕێككەوتنێك لەبارەی بۆریی نەوتی نێوانیانەوە واژوو دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف - ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە تەرمی عەلی خامنەیی كراوه‌

سەرەتا