15 کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە گەشتە فەڕمییە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ  ئەمریكا هێنا كە تێیدا چەندین ڕێككەوتنی ستراتیژیی ئابووری و سەربازیی لەنێوان هەر دوو وڵات واژوو كرا.

ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كرد "عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە گشتەكەی ئەمریكا هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ بەغداد دوای ئەوەی لەم سەردانەدا ژمارەیەك كۆبوونەوەی ئەنجام دا و واژوو لەسەر كۆمەڵێك ڕێككەوتن كرا".

لە سەردانەكەیدا، زەیدی لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆ بووەوە و لەسەر هاوبەشییەكی ستراتیژیی گشتگیر ڕێك كەوتن، هەروەها زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ وەزیرانی بەرگری، وزە و خەزێنەی ئەمریكا و سەرۆكی بانكی جیهانی ئەنجام دا.

لە ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانەدا، ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی حەوت بانكی عێراقی بۆ نێو سیستمی حەواڵەی نێودەوڵەتی وەرگیرا و پڕۆسەی چاكسازیی بانكی و دارایی هەنگاوی گرنگی بڕی تاوەكو ئابووریی عێراق زیاتر لەگەڵ سیستەمی جیهانی تێكەڵ ببێتەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی واژۆكردنی 48 ڕێككەوتننامەی لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەكانی وەك شێڤرۆن و ئێكسۆن مۆبیل كرد بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوت و غاز و تەكنەلۆژیا، هاوكات پڕۆژەی بەگەڕخستنەوەی بۆریی هەناردەی نەوتی لە ڕێگەی سووریاوە بۆ سەر دەریای ناوەڕاست ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا