19 کاتژمێر پێش ئێستا
258 جار خوێنراوەتەوە
توركیا و قەتەر بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریکا هەماهەنگی دەكەن
پەیام
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بە هەماهەنگی لەگەڵ قەتەر كار بۆ كاراكردنەوەی ئاڕاستە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكات.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی قەتەر لە شاری دەوحە ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەنقەرە و دەوحە هەماهەنگییەكی ورد دەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی لە نێوان تاران و واشنتۆن.
ناوبراو داوای كرد كە هەر دوو لا بگەڕێنەوە بۆ سەر نێوەرۆكی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوانیان و جەختی كردەوە "قەتەر لە ڕێگەی سەرجەم كەناڵە جیاوازەكانەوە هەوڵە چڕەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا بەردەوام دەكات".
وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداریی دا كە ئەم جەنگە كاریگەریی نەرێنیی گەورەی لەسەر ئابووریی ناوچەكە هەبووە و فراوانبوونی مەودای پێكدادانەكان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی گەورەتر.
هاكان فیدان هیواشی خواست لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی ئەرێنی لەبارەی ڕێككەوتنی هەردوولا ببیسترێت، وتیشی: توركیا جەخت دەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لەو هەماهەنگییە نزیكەی لەگەڵ لایەنی قەتەری هەیەتی تاوەكو سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە