19 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت
پەیام
وەزیری كارەبای عێراق لەبارەی خراپیی دۆخی كارەباوە میوانداریی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت، ژمارەیەك پەڕلەمانتاریش داوا دەكەن ئاڕاستەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕووەوە و وەزارەتی كارەبا وەربگێڕدرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە: هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەن ڕێنمایی داوە بۆ میواندارییكردنی وەزیری كارەبا بۆ ئاگاداربوون و هەڵوەستكردن لە خراپیی دۆخی كارەبای نیشتمانی.
لەلایەكی دیكەوە، ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران داوایەكیان ئاڕاستەی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران كرد بەهۆی بوونی دۆسیەی گەندەڵی دارایی و ئیداری گەورە لەنێو جومگەكانی ئەو وەزارەتە، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەنێو وەزارەتی كارەبا بكرێت.
لەوبارەوە، نورا جحێشی ئەندامی لیژنەی كارەبا و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرسوڕمانیی لە وەڵام و هەڵوێستی وەزیری كارەبا نیشان دا كاتێك لە سەردانێكی پێشوویدا بۆ لیژنەكەیان داوای كردووە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەستوەردان لە كاری وەزارەتەكەی نەكەن و ڕایشیگەیاند: كێشەی هاووڵاتیان بەهۆی خراپی كارەباوە بەهۆی دۆسیەی گەندەڵی گەورەوەیە لەنێو ئەو وەزارەتەدا.
ئەمەو بەپێی زانیارییەكان لەنێوان 2005 تا 2023 زیاتر لە یەك ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی لە كەرتی وزەی عێراقدا خەرج كراوە، بەڵام تائێستاش یەكێك لە گەورەترین قەیرانەكانی وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە