پێش 1 هەفتە 336 جار خوێنراوەتەوە

"عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگى 7، پێویستی بە زیاترلە 3 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە"

پەیام

د. ڕێبوار کەریم پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی حەوت، پێویستی بە 3.35 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە و تا ئێستا تەنها نیوەی پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین کردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی تەممووز پێویستی بە نزیکەی 8 ترلیۆن دینار هەیە.

پەرلەمانتارەکەى عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، وەزارەت تەنها بڕی 3 ترلیۆن و 100 ملیار دیناری لەبەردەست بووە و بەسەر چەند وەزارەتێکدا دابەشی کردووە، دوێنێش بڕی 1 ترلیۆن و 550 ملیار دینار ئامادەکراوە، بەڵام ئەم بڕە تەنها بۆ مووچەی خانەنشینان تەرخانکراوە.

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەى مانگى 7 لە عێراق لە ڕۆژی 28-07-2026ـەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی دابین نەکردنی تەواوی پارەی پێویست، هێشتا کورتهێنانێکی گەورە لە ئارادایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا