پێش 1 هەفتە 1063 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بانگەشەكانی هێرشكردنە سەر سعودیە لە عێراقەوە نەسەلماون

پەیام

حكوومەتی عێراق ڕەتی دەكاتەوە بانگەشەكانی سعوودیە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی لە عێراقەوە سەلمێنرابن.

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەیش نادەین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنرێت.

ئەو وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی هیچ دەستدرێژییەكمان لە نێو خاكی عێراق بە هیچ لایەك نەداوە.

هەر لەو میانەیەدا و لە بەرنامەیەكی كەناڵی عێراقییەی فەڕمی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایشیگەیاند: حكوومەت داوای لە سعودیە كردووە بەڵگەكانی لەبارەی هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی لە عێراقەوە بخاتە ڕوو و لەگەڵ لایەنی عێراقی بەشداریی پێ بكات، لیژنەی لێكۆڵینەوەش پێك هێنراوە، سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانیش بۆ سعودیە دوابەدوای هێرشەكان ڕاگیراوە.

ئەو وتیشی: بانگەشەكانی سعودیە لەوبارەوە نەسەلماون.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا، حەیدەر عەبودی جەختی كردەوە كە 30ی مانگی نۆی ئەمساڵ كۆتا وادەی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا