1 کاتژمێر پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هێزەکانى لە هەولێر کەمدەکاتەوە و سیستمی پاتریۆتیشی كشاندەوە

پەیام

سوپای ئەمریكا دەستی بە كەمكردنەوەی هێزەكانی لە هەولێر كردووە و سیستمی بەرگریی پاتریۆتیشی كشاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، سوپای ئەمریكا پڕۆسەی كەمكردنەوەی هێزەكانی لە هەرێم دەست پێكردووە و لەو چوارچێوەیەدا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی لە بنكە سەربازییەكەی نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كشاندووەتەوە. 

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان واشنتن و بەغدایە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزە سەربازییەكان تا 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ. هەرچەندە ئەم سیستمە لە ڕابردوودا توانیویەتی 95%ی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی ئێران و گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر هەولێر پووچەڵ بكاتەوە، بەڵام ئێستا بەشێكی زۆری كەرەستە قورسەكان گواستراونەتەوە. 

چاودێران دەڵێن ئەمریكا بەدەست كەمیی مووشەكی پاتریۆتەوە دەناڵێنێت، بەجۆرێك نزیكەی 55%ی یەدەگی پاتریۆتەكانی لەدەست داوە و ساڵانە تەنها بڕێكی زۆر كەم مووشەكی نوێ بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش وای كردووە واشنتن پێداچوونەوە بە دابەشكردنی هێزەكانیدا بكاتەوە و قورساییەكەی بخاتە سەر ئەو ناوچانەی كە بە ستراتیژیتر دەیانبینێت كە ولاتانی كەنداو و ئوردنن نەك هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هێزەکانى لە هەولێر کەمدەکاتەوە و سیستمی پاتریۆتیشی كشاندەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 48 پلەى سیلیزى

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەنزینى 750 دینارى لە هەولێر لە دەیان بەنزینخانە و لە سلێمانى لە سێ بەنزیخانە هەیە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    شارەوانی هەولێر: بیانییەكان لە ڕۆژانی هەینیدا بۆیان نییە لە سەنتەری شار كاسبی بكەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە 43 هەزار کەس لە هەرێم ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی نەبوونی ئیسعاف نەخۆشێک بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە قەڵادزێوە گەیەندرایە سلێمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: تا ئه‌مریكا له‌ ده‌ستوه‌ردان به‌رده‌وام بێت هورمز به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤیدیۆ؛ هەولێر.. ئاگرێکى گەورە لە کۆگایەکى تایبه‌تی ئۆتۆمبێل کەوته‌وه‌

سەرەتا