7 رۆژ پێش ئێستا 273 جار خوێنراوەتەوە

شەپۆلێكی گەرما عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە

پەیام

شەپۆلێكی گەرما عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەرزترین پلەكانی گەرما دەگاتە نیوەی كوڵان.

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: لە مڕۆوە شەممە شەپۆلێكی گەرما عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و تاچوارشەممە پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە..

بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عێراق ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە كەمێك خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی تەپوتۆز لە هەندێك ناوچەی عێراق ڕوودەدات.

دەستەی كەشناسی عێراق باسی لەوەكردووە بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەوە بەرزترین پلەی گەرما لە پێنج پارێزگادا ئەوانیش واست و میسان و زیقار و موسەنا و بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سەدی و بەرزترین پلەی گەرما لە شەش پارێزگای دیكە دەگاتە 49 پلەی سەدی و هەروەها  بەرزترین پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی 43 پلەی سەدی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا