2 کاتژمێر پێش ئێستا
225 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامەنووسێکى ئەمریکى: ئه‌مریكا بۆ بەرژەوەندى خۆى له هەرێمى كوردستان بوو
پەیام
ئه‌مبه‌رین زه‌مان، رۆژنامه‌نووس و گه‌وره په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر ڕایدەگەیەنێت: "راپۆرته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و لابردنی پاتریۆته‌كان له هه‌ولێر راسته و ئه‌مریكا، هاوشێوه‌ی رۆژئاوای كوردستان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له باشووری كوردستان بوو".
ئه‌مبه‌رین زه‌مان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕاشیگەیاندووە، "راپۆرته‌كه‌ى ڕاستەو زۆربەی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشاونه‌ته‌وه، پاتریۆتەکانیش له‌وێ نەماون، بەڵام هێزە تایبەتەکان لە هه‌ندێك پێگه‌ی جیاجیا ده‌مێننه‌وه، پێدەچێت هێزە تایبەتەکانی فەرەنساش مابێتنه‌وه، بەڵام بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە و بەرەو کۆتاییش دەچێت".
ئەوەشى نوسیوە "بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کرابوو، دەبوو ئەو هێزانە تا 30ی ئەیلول بکشێنەوە. به‌ڵام لەبەرامبەر هێرشە نه‌بڕاوه‌كانی ئێران‌دا، خشتەی کاتەکەیان خێراتر کرد. پاتریۆتەکانیشیان بۆ شوێنێکی تر گواستووەتەوە، کە ئەگەری هەیە ئوردن بێت؛ هەرچەندە نەمتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکەمەوە. بەڵام كۆگای پاتریۆتی ئەمریکا بەخێرایی بەرە و تەواوبوون دەچێت و ئاستی بەرهەمهێنان بەشی قەرەبوکردنەوەی زیانەکان ناكات".
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئەمریکا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە باشوری کوردستان بوو، ڕێک وەک ئه‌وه‌ی كه لە ڕۆژئاوای كوردستان بوو. ئه‌وكاتیش كه وتمان له رۆژئاوای كوردستان دەکشێته‌وە، هیچ قسەیەک نەما پێمان نەڵێن. به‌كورتی بارودۆخەکە به‌م شێوه‌یه‌یه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە