7 رۆژ پێش ئێستا 236 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری كەركووك: دەستنیشانکردنم بە پارێزگار لەسەر ویستی ئەردۆغان بوو

پەیام

پارێزگاری كەركووك ڕایدەگەیەنێت: دەستنیشانكردنم بە پارێزگار ئەنجامی ویستی سەرۆككۆماری توركیا و پاڵپشتی هاوپەیمانیی گەلەوە بوو.

محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری كەركووك و سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی پارێزگارێكی توركومانی بۆ كەركووك دوای 102ساڵ بە ویستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و پاڵپشتی هاوپەیمانیی گەلەوە بووە.

لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕیی یەكێتیی شارەوانییەكانی جیهانیی توركی لە شارۆچكەی قارامان كە هاوكات بوو لەگەڵ ئەندامێتیی فەرمیی شارەوانیی كەركووك لە یەكێتییەكەدا، سەمعان ئاغا ڕەزامەندی و پشتگیریی سەرۆككۆماری توركیا و هاوپەیمانیی گەلی نێوان ئاكپارتی و مەهەپە)ی بە بەردی بناغەی گەیشتنی بە پۆستی پارێزگار زانی و بە گەڕانەوەی پارێزگارێكی توركمان بۆ كەركووك دوای 102 ساڵ وەسف كرد.

لە 10ی ئابی 2024، لە هۆتێل ڕەشید لە بەغداد، یەكێتی گەیشتە ڕێككەوتنێكی دابەشكردنی دەسەڵات لەگەڵ دوو لایەنی عەرەبی و بزووتنەوەی بابلیون، بەو پێیە ڕێبوار تەهای كاندیدی یەكێتییان وەك پارێزگار هەڵبژارد.

پارتی و بەرەی توركمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد، دواتر بەرەی توركمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی بایكۆتەكەیان شكاند و گەڕانەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەن. دوای كەمتر لە دوو ساڵ لە بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری كەركووك لە لایەن ڕێبوار تەهاوە، لە 16ی مانگی چواری ئەمساڵ محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆكی بەرەی توركمانی بۆ ماوەی حەوت مانگ پۆستی پارێزگاری كەركووكی وەرگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا