1 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
هەڵەبجە.. تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە كە لە ڕووباری سیرواندا خنكابوو
پەیام
پاش چەند كاتژمێرێك لە گەڕان بەدوایدا، تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە كە لە ڕووباری سیرواندا خنكابوو.
بەیانی ئەمڕۆ، گەشتیارێكی عەرەب بە ناوی عەلی هاشم كە لەگەڵ خانەوادەكەیدا بە مەبەستی گەشتیاری، ڕوویان لە ناوچەكە كردبوو، كەوتە نێو ڕووباری سیروانەوە و خنكا.
ڕووداوەكە لە سنووری گوندی ئیمامی زامن ڕوویدا و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و غەواس، چەندین خۆبەخشیش سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكە بوون تا سەرنجام سەركەوتوو بوون لە دۆزینەوەیدا.
عەلی تەمەنی 31 ساڵە و باوكی سێ منداڵە و دانیشتووی بەغدادن، چەند ڕۆژێكە لەگەڵ خانەوادەكەیدا بە مەبەستی گەشتكردن، ڕوویان لە ناوچەكە كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە