6 رۆژ پێش ئێستا 520 جار خوێنراوەتەوە

كۆریای باشوور.. بەرزترین پلەی گەرما لە 122 ساڵی ڕابردوودا تۆمار كرا

پەیام 

پلەكانی گەرما لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كۆریای باشوور گەیشتە 42.5 پلەی سەدی، كە بەرزترین ئاستە لە مێژووی زیاتر لە 120 ساڵی ڕابردوو كە گەرمیپێو دانراوە، بەو هۆیەشەوە باری نائاسایی ڕاگەیەنرا.

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی كەشناسیی كۆریای باشوور، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە پلەی گەرما لە شاری یانگسان گەیشتە 42.5 پلەی سەدی، ئەم پێوانەیە بەرزترینە لەو كاتەوەی دەستپێكی تۆمارەكانی كەشناسی لە نیمچە دوورگەی كۆریا لە ساڵی 1904ەوە، بۆ پێنجەمین ڕۆژیشە لەسەریەك لەو شارەدا سنووری 40 پلەی تێپەڕاندووە. 

هاوكات لە شاری گیۆنگجۆی هەمان ناوچە، پلەكانی گەرما 40.2 پلەی سەدییان تۆماركرد، كە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و یەكەمین جاریشە لەمساڵدا ئەو شارە بگاتە سەروو 40 پلە. 

بەهۆی بەردەوامیی ئەم شەپۆلە گەرمایە كە تەواوی وڵاتەكەی گرتووەتەوە، باری لەناكاو ڕاگەیەندراو حكومەت ئاستی باری لەناكاوی بۆ پلە دوو بەرزكردەوە، لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆكوەزیران فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە ناوخۆییەكان كردووە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئەو كەسانە بگرنەبەر كە زیاتر بەركەوتەی مەترسییەكانی گەرمان و جەختیشی لە سەقامگیریی دابینكردنی كارەبا و ئاو كردووەتەوە، هەروەها داوا لە هاووڵاتیان كراوە خۆیان لە چالاكییەكانی دەرەوە بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای توند بەسەر ڕووسیا و كڕیارانی نەوتەكەیدا دەسەپێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

سەرەتا