2 کاتژمێر پێش ئێستا
188 جار خوێنراوەتەوە
ناونووسین بۆ فەریزەى حەج 70 هەزارى تێپەڕاند و دوا وادەش سێ ڕۆژى دیکەیە
پەیام
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ناونووسین بۆ فەریزەى حەج 70 هەزارى تێپەڕاند و دوا وادەش بۆ خۆتۆمارکردن سێ ڕۆژ دیکەیە.
ڕۆژی 21-7-2026 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پڕۆسەى ناونووسینیان بۆ فەریزەى حەج لەڕێگەى ئۆنلاینەوە کاراکرد و ماوەى 15 رۆژ دیاریکرا و رۆژى 5ى ئەم مانگە دوا وادەى خۆ تۆمارکردنە.
بەپێى زانیارییەکان نانووسینەکە بۆ دوو ساڵە لەدواى خۆتۆمارکردنەوە تیروپشک بۆ ساڵانى 2027 و 2028 دەکرێت.
ساڵى 2026 پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 120 کەس بوو، بەو پێیە بێت بۆ ساڵى 2027یش هەمان ژمارە هەڵدەبژێردرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە