6 رۆژ پێش ئێستا 314 جار خوێنراوەتەوە

تەرمى ئەو گەشتیارە عەرەبە دۆزرایەوە کە لە ڕووبارى سیرواندا خنکابوو

پەیام

گەشتیارێکی تەمەن ٣١ ساڵی عەرەب، کە باوکی چوار منداڵە، لەکاتی بەسەربردنی پشوودا لە ڕووباری سیروان لە سنووری گوندی ئیمامی زامن خنکا و دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دواى گەڕانێکى زۆر توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەشتیارە لەگەڵ دوو خێزاندا بە مەبەستی بەسەربردنی پشووەکانیان و مانەوە بۆ چەند ڕۆژێک، سەردانی ناوچەکەیان کردووە. ڕووداوەکە بەشێوەیەکی کتوپڕ بووە، چونکە قوربانییەکە تەنها دە خولەک دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و گیانی لەدەستداوە.
دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی فریاکەوتنی ١٠٤ گەیشتوونەتە ناوچەکە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین کردووە بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکەی لەناو ڕووبارەکەدا، سەرەنجام توانرا تەرمەکەى بدۆزرێتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا