1 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. بههۆی خستنه خوارهوه درۆنێكهوه ئاگر كهوتهوه و دواتر كۆنتڕۆڵ كرا
پەیام
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی هەردوو شاری سلێمانی و هەولێر کران و لە ئاسماندا خرانە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانییان لێ بکەوێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوو لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان گەیشتوونەتە ئاسمانی پارێزگای سلێمانی و خراونەتە خوارەوە، کە بەهۆی یەکێکیانەوە ئاگرێک کەوتەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
لە لایەکی دیکەوە لە شاری هەولێر، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی (سی ڕام) بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووەوە و لە ئاسماندا تەقاندییەوە، بەرپەرچدانەوەکەش هیچ زیانێکی مادی یان گیانیی بەدوای خۆیدا نەهێنا کە هەندێک جار بەهۆی پاشماوە تێکشکاوەکانەوە ئاگر دەکەوێتەوە و زیانی دیکەى لێ دەکەوێتەوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ سەدان سەرباز و سیستمە سەرەکییەکانی بەرگریی ئاسمانی دەکشێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە