5 رۆژ پێش ئێستا 320 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێک: مووچەی مانگەکانی داهاتوو دەستەبەرکراوە

پەیام

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگەکانی داهاتوو دەستەبەر کراوە، بەڵام  قۆناغی داهاتوو پێویستی بە بەهێزکردنی داهاتەکانی دەرەوەی نەوت و باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان هەیە. 
عامر نەسروڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، چەندین دەروازەی داراییمان هەیە و، بەهۆیانەوە ئەتوانین بەردەوامی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، خانەنشینان و سەربازییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا بدەین. ئاشکراشی کرد کە ڕێککەوتنی بەغدا و ئەنقەرە بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی بودجە. 
سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، نەسروڵا ڕوونی کردەوە کە حکومەت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، تاوەکو بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان تاوتوێ بکرێت. 
نەسروڵا جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە بەهێزکردنی داهاتەکانی دەرەوەی نەوت و باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان هەیە، بە جۆرێک کە سەقامگیریی دارایی دەستەبەر بکات، بەجۆرێک کە دەوڵەت بتوانێت پابەندبوونییە سەرەکییەکانی لەبواری دارایی جێبەجێ بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 930 هەزار دینارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا 500 ملیۆن دۆلار بەناوى پێداویستیی گەشتیاران بۆ عێراق دەنێرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 919 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 83 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وتی به‌سڕه‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا