1 کاتژمێر پێش ئێستا 186 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى ئەمریکا داواى لە ڕاوێژکارەکانى کردووە بیرۆکەى نوێ بۆ سزادانی ئێران بخەنە ڕوو

پەیام

سوپای ئەمریکا داوای لە شیکەرەوە سەربازییەکانی کردووە بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بۆ سزادان و فشارخستنە سەر ئێران بخەنە ڕوو. 

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە سەرچاوە سەربازییەکانییەوە گواستوویەتییەوە، ئەفسەرێکی هەواڵگری لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ڕۆژی چوارشەممە پەیامێکی ئاراستەی ژمارەیەکی زۆر لە شیکەرەوە سەربازییەکان کردووە و تێیدا داوای ڕێگەی نائاسایی و داهێنەرانەی کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران. هاوکات هەفتەی ڕابردووش ئەفسەرێکی باڵای ئەمریکی داواکارییەکی هاوشێوەی بۆ دۆزینەوەی بیرۆکەی نوێ بە مەبەستی سزادانی ئەو وڵاتە خستبووە ڕوو. 

سی ئێن ئێن لە سەرچاوەیەکی دیکەیەوە لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردوەتەوە، کە فەرماندەییەکە سەرجەم بژاردەکان تاوتوێ دەکات و درک بە پێویستیی هەڵسەنگاندنەوەی ستراتیژییەتەکەی دەکات. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە لە کۆتاییدا ئەمریکا دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام لە هەمان کاتدا بەدوای گرتنەبەری هەڵوێستێکی تونددا دەگەڕێت. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتى بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە تەواوی ئامادەکارییان کردووە بۆ وەشاندنى گورزێکى سەربازی بێ پێشینە لە ئێران کە جۆرێک لە دواى جەنگی جیهانیی دووەمەوە هاوشێوەى نەبوو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا داواى لە ڕاوێژکارەکانى کردووە بیرۆکەى نوێ بۆ سزادانی ئێران بخەنە ڕوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆڕی نیشتیمانی بومه‌له‌رزه‌زانی میسر: گۆڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ ٥.٧ پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا به‌ربه‌ستی ئاوی له‌ نێوان شاری سێوته‌ (سه‌بته‌) و خاكی مغرب دروست كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ویلایەتی واشنتن بەهۆی گڕگرتنی دارستانەكان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور.. بەرزترین پلەی گەرما لە 122 ساڵی ڕابردوودا تۆمار كرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا بەربەستێكی دەریایی 500 مەتری بۆ ڕێگری لە كۆچبەران جێگیر كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پله‌ی گه‌رما له‌ كۆریا بۆ به‌رزترین ئاست له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رز بوه‌وه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: تەقینەوەکەی مۆسکۆ بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە بووه‌

سەرەتا